چۆنیەتی زانینی كوالێتی ئامێری كارەبایی

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی كڕینی ئامێری كارەبایدا كوالێتی ئامێرەكە بزانن.

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندروێكدا ڕایگەیاند:” لەكاتی كڕینی ئامێری كارەبایی زۆر گرنگە سەیری لێبڵی ئامێرەكە بكەن و بزانن نیشانە سەهمە ڕەشەكە بەرامبەر چ رەنگێكە چونكە ئەوە كوالێتی ئامێرەكە دیاری دەكات”.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: ئەو سەهمە ڕەشە چەند لە هێڵە سەوزەكە نزیك بێت كوالێتی بەرزتر دەبێت و كارەبای كەمتر دەوێت.