ساڵی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوت دەبێتە 80 دۆلار

رێكخراوی ئۆپیك پێشبینی دەكات تاكو ساڵی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

رێكخراوی ئۆپیك لە نوێترین راپۆرتیدا پێشبینیی دەكات نرخی نەوتی خاو ساڵانە 5 دۆلار زیاد بكات و تاوەكو ساڵی 2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی راپۆرتەكەی ئۆپیك لە ساڵی 2017 بەرهەمی نەوتی وڵاتانی دەرەوەی رێكخراوەكە رۆژانە ملیۆنێك بەرمیل كەمبكات، ئەمەش وادەكات كە ئۆپیك رۆژانە ملیۆنێكی دیكە بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەكانەوە و بەمەش بەرهەم و داهاتی ئەو رێكخراوە زیاتر دەبێت.