ووڵاتێکی ئەوروپا ڤیزا بە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدات

رێکخراوی دۆستایەتی کوردستان وکۆماری لیتوانیا لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە و دەستی بە کارکردن کردووە ئەم رێکخراوە کە توانی بۆ یەکەمین جارگەورەترین بەرپرسی باڵای کۆماری لیتوانیا بھێنێتە ھەرێمی کوردستان ئەویش سەرۆک وەزیرانی پێشووی لیتوانیا بوو.
لە بارەی  نەبوونی کونسوڵخانەی لیتوانیا لە ھەولێر محەمەد رواندزی سەرۆکی  رێکخراوی دۆستایەتی کوردستان ولیتوانیا رایگەیاند: لە ئێستادا  حکوومەتی لیتوانیا خەریکی گواستنەوەی کونسوڵخانەکەیەتی لە بەغداوە بۆ ھەولێر ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگی سیاسی  دەبێت.
ئەو جەختی کردەوە توانیویانە ھاوکاریکردنی قوتابیانی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆماری لیتوانیا بخوێنن و  ڤیزا و قبوڵیان بۆ وەردەگرن، ھەروەھا ھاوکاری بازرگانانی کوردستان دەکەن .
رواندزی ڕاشی گەیاند رێکخراوەکەیان چەند  پڕۆژەیەکی ھەیە لەوانە: خەریکی ئامادەکارین بۆھاوکاریکردنی پەنابەران وپرۆژەی دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ قوتابیانی کوردستان وھەروەھا رەوانە کردنی نەخۆشانی کوردستان بۆچارەسەرکردنیان لە وڵاتی لیتوانیا و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای لیتوانیا بۆھاوڵاتیانی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی ونەخۆشی وگەشت وگوزار وخوێندن،بۆخزمەتکردنی میدیای کوردستانیش خەریکی پرۆژەیەکن بۆئەوەی ستافێکی رۆژنامەوانی کوردستان سەردانی لیتوانیا بکەن و میدیاکارانی لیتوانیاش بێنە  کوردستان.
لە بارەی گرنگی پێوەندی لیتوانیا بۆ کوردستان رواندزی وتی: لیتوانیا لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت گەلەکەی تووشی ئەنفالکردن ودەربەدەری کوشتن وماڵ وێرانبوون ھاتوون ، وەکو چۆن گەلی کورد لە ژێر دەستی رژێمی دیکتاتۆر ھەزاران رۆڵەی ئەنفال و شەھید کراوە، بەڵام لیتوانیا دوای ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت توانی ببێتە وڵاتێک وکۆمارێکی سەربەخۆیی ودواتریش بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و یەکێتی بازرگانی جیھانی تائێستا رۆژ بە رۆژ لە پێشکەوتنی گەورەدایە و پێویستە کوردستان سوود لە ئەزموونی سەربەخۆیی و بەرەوپێشەوەچوونی کۆماری لیتوانیا وەربگرێت و وئەزموونێکی گرنگە بۆھەرێمی کوردستان.