توركیا ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق لادەبات

 بەپێی ئاژانسی تورك پرێس یاسین ئاقتای جێگری پارتی داد‌و گەشەپێدانی توركیا رایگەیاندوە “توركیا لەتاوتوێی ئەوەدایە ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی عێراق‌و سوریا‌و چەند وڵاتێكی تر هەڵبگرێت”.

وتیشی “كار بۆ ئەوە دەكەین كە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە بۆ سەردانیكردنی وڵاتی توركیا پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نەبێت”.

ئەو جەغتی لەسەر ئەوەش كردۆتەوە كە “نایانەوێت مەرجی قورس بەسەر سەفەری عێراقیەكان و سوریەكان‌و فەڵەستینی و لیبیەكاندا بسەپێنن”.

وتوشیەتی “چەند خاڵێكی هونەری ماوە پێویستی بە وردیبینی هەیە و هەمو هەوڵەكانیان بە ئاراستەی كارئاسانی دەبێت بۆ گەشتیاران”.