کەرتی گەشتیاری دەکرێت ببێتە سەرچاوەیەکی سەرکی داهاتی کوردستان

بەردەوامی قەیرانی دارای لە هەرێمی کوردستان وادەکات کە لە ئێستادا هەڵ بدرێت بیر لە زیاد لە سەرچاوەیەکی داهات بکرێتەوە چونکە نەوت کە لە ئێستادا تاکە سەرچاوەی داهاتی هەرێمە نرخەکەی لە بازرەکانی جیهاندا جێگیر نیە ، وەهەمیشە هەر وڵاتێکیش تەنها یەک سەرچاوەی داهاتی هەبوو گرفتی دارای ڕوو بەرووی دەبێتەوە.
لە ئێستاشدا لەگەڵ بەرداوامی قەیرانی دارایدا لە پاڵ کەرتی کشتوکاڵ و هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەو ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی هەرێم گرنگی دان بە کەرتی گەشتیاری و ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە ناوچە شوێنەواریەکاندا کە گەشتیاران بتوانن سەردانی بکەن بەلای شارەزایانی شوێنەوارەوە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دروست بوونی زیاد لە سەرچاوەیەکی تری داهات.
شارەزایەکی بواری شوێنەواریش لەم بارەیەوە دەڵێت: دەفەری ڕاپەرین بە گشتی ناوچەیەکی مێژویە و لە بەڵگە شوێنەواریەکانی عێراقدا بە هێڵی سور ناوی دێت و خاوەنی چەندین شوێنی مێژووەیە لە ( پەرسگا و گرد و نامەی بزماری ) پێویستە ئەم ناوچە شوێنەواریانە گرنگیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە گەشەی ناوچەکە.
لە ئێستادا تەنها لە دەفەری راپەڕین زیاتر لە ٣٥٠ ناوچەی شوێنەواری بوونی هەیە کە بە وتەی شارەزایانی شوێنەوار هەریەک لەو شوێنانە دەتوانرێت وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بەکار بهێنرێت کە حکومەت لە ڕێگەیەوە دەتوانیت داهاتی تری وەک سەرچاوە بۆ دروست ببێت و ئەمەش وادەکات حکومەت لە یەک کاتدا سود لە زیاد لە کەرتێک وەرگرێت و بۆ چەند ساڵی داهاتوش هەرێم دەتوانێت لە رێگەی چەند پلانێکی تایبەتەوە هاوسەنگی ئابوری دروست بکات.