به‌ریتانیا سكه‌ی پلاستیكی ده‌رده‌كات كه‌ هیچی لێ نایه‌ت

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 29-5-2016، بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌ریتانیا سكه‌یه‌كی نوێی له‌ پاره‌ی وڵاته‌كه‌ی لێده‌دات كه‌ پلاستیكییه‌و نادڕێت و به‌ شتن-یش تێكناچێت و به‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌گرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وتیشی: ئه‌و سكه‌یه‌ له‌ مادده‌ی بولیمیر دروست ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نادڕێت و به‌ شۆردن و ئاویش تێك ناچێت، هه‌روه‌ها به‌رگه‌ی 90پله‌ی گه‌رمی ده‌گرێت و ساخته‌ش ناكرێت.
بڕیاره‌ له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری 2016 دا ئه‌و جۆره‌ له‌سكه‌ی پاره‌ی جۆری 5 جونه‌یی ئیسترلینی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی بخاته‌ ناوبازاڕه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت، كه‌ وێنه‌ی ونستون چه‌رچڵ-ی له‌سه‌ر كێشراوه‌ كه‌ كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه‌، هه‌روه‌ها بڕیاروایه‌ له‌ ساڵی 2017 دا سكه‌ی جۆری 10 جونه‌یی و 20  جونه‌یی ئیسترلینی له‌ جۆری پلاستیكی بخاته‌ بازاڕه‌وه‌.