كونسوڵخانەی ئێران نرخەكانی ڤیزا دیاریدەكات

كونسوڵخانەی گشتی كۆماری ئێران لە هەولێر رێنمایی نوێ بۆ پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی هەرێم دەردەكات، بەپێی رێنماییەكە نرخی پێدانی ڤیزە لە نێوان (42 دۆلار تا 135) دۆلار دەبێت و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم پێوایە دانانی ئەو نرخانە نیگەرانی هاووڵاتیانی لێ دەكەوێتەوە.

 
بەپێی نووسراوی 2439 كە لە 25 نیسان دەرچووەو واژۆی فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە ، نرخەكانی پێدانی ڤیزا دیاریكراوە.

 

بەپێی نووسراوەكە، نرخەكانی ڤیزەی ئێران بەشێوەیەك دەبێت ڤیزای خێرا كە هەمان رۆژ بەیانیەكەی وەربگرێتەوە 63 دۆلارە، هەروەها ئەگەر ڤیزاكە ئێوارەكەی وەربگیرێتەوە ئەوا 42 دۆلار، بەڵام ئەگەر ڤیزاكە چەندجار (متعدد) بێتەوە، ئەوا (135) دۆلار وەردەگیرێت.

هەر لەو نوووسراوەدا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم پێشبینی كردووە لەو بارودۆخەدا نیگەرانی هاونیشتمانانی لێبكەوێتەوە.