نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەمەودوا بۆ هەر پستۆنێك 250 هەزار دینار وەردەگیرێت

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بڕیاری زیادكرنی نرخی تۆماری تابلۆی  ئۆتۆمبێل دراو دواتر جێبەجێكردنەكەی راگیرا، لەئێستادا بڕیارەكە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە و بڕیاریشە لەسەرەتای مانگی ئایارەوە كار بەڕێنماییە نوێیەكانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بكرێت و بۆ هەرپستۆنێك 250 هەزار دینار وەربگیرێت. لەوبارەیەوە لیوا رزگار عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەرێم لەلێدوانێكدا بە كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستانی راگەیاندوە:  بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ساڵۆنی 3 پستۆن 750 هەزار دینار و 4 پستۆن 1 ملیۆن دینار و 5 پستۆن 1 ملیۆن و 250 هەزار دینار و 6 پستۆن 1 ملیۆن و 500 هەزاردینار ئەژمار دەكرێت  وتیشی: دوای 10 ڕۆژی دیكە بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.