١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان خەرج ده‌كرێت


ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سلێمانی خەرج دەکات.

لە دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرجکردنی ١٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، ئەو پاره‌یه‌ دەدرێتە ئەو بەڵێندەرانەی چەکیان وەرگرتووە بەڵام پارەکانیان وەرنەگرتووە.
 
ئەو ١٠ ملیۆن دۆلارە مانگانە نییە بەڵکو ئەمجارە بۆ ھەرسێ پارێزگا خەرج دەکرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ٤٣% بۆ سلێمانی ٣٤% بۆ ھەولێر و ٢٣% بۆ دھۆکە و بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەرچووە تەنھا ماوە لە وەزارەتی دارایی بدرێـتە بانکەکان.