نرخی نەوت دابەزی

سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 19-5-2016 نرخی نەوتی برێنت 87 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 48 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ زۆربوونی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادکردنی هەناردەکاری نەوتی ئێران بۆ بازاری ئەورووپا و هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە.



نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 74 سەنت دابەزی و هەر بەرمیل بە 47 دۆلار و 45 سەنر مامەڵەی پێوەکرا.



بانکی BNP باریپاس رایگەیاند ئەو بانکە گومانی هەیە لە بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی نەوت، بەوپێیەی کە زۆر زوو روویداوە.



دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە 18-5-2016 نرخی نەوتی برێنت بەرزترین ئاستی لە مانگی 11-2015 تاوەکو ئێستا تۆمارکرد بە 49 دۆلار و 85 سەنت بۆ هەر برمیلێک.