بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە 35 دایەنگا داخراونو 15 دایەنگای دیكەش مۆڵەتیان وەرگرتووە.
بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی لە ساڵانی 2015 و 2016دا 35 دایەنگا بەهۆی قەیرانی دارایییەوە داخراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی چاودێرییو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی یەكێك لە هۆكارەكانی داخستنی دایەنگاكان كەمبوونەوەی دەوامی فەرمانگە حكومییەكانە.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا یەك دایەنگا بەهۆی سەرپێچەوە داخراوە، هاوكات 15 دایەنگای ناحكومی مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارەكانی چاودێرییو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی هەموو دایەنگەكان لە ناو شاری سلێمانینو لە دەرەوەی شاری سلێمانی تەنها دوو دایەنگەی ناحكومی هەیە، ئەوانیش دایەنگەی (فیردەوس)ی ناحكومی لە چەمچەماڵو دایەنگەی (سۆزی دایك) لە شاری ڕانیە.