لەجیاتى موچە، مریشک و پەتاتە و گێزەر بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەکرێت

 
ڕادیۆى ئۆزدیلەک بڵاویکردەوە، بەهۆی قەیرانى دارایی و کەمى پارە لە بانکەکاندا، حکومەتى ئۆزباکستان لەجیاتى موچە، مریشک و پەتاتە و گێزەر بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەکات، ئەوەش ناڕەزایەتى مامۆستایانى بەدواى خۆیدا هێنا.
یەکێک لە مامۆستاکان بە “ئۆزدیلەک”ى ڕاگەیاند، چەند مانگێکە حکومەت لە جیاتى موچە، مریشک و پەتاتە و گێزەر و کولەکەیان بەسەردا دابەش دەکات و داوای لێ کردوون دان بە خۆیاندا بگرن.
ئەو مامۆستایە ئاماژەى دا بەوەى، حکومەت وێڕاى پێنەدانى موچە، ناحەقى بەرامبەر کردوون و ئەو مریشکانەى بە نرخێکى گرانتر لە نرخى بازاڕ پێ فرۆشتوون.
بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتانەى میدیاکانى ئۆزبەکستان بڵاویانکردۆتەوە، ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆی کەمیی پارە لە بانکەکاندا، فەرمانبەران موچەکانیان دوادەکەوێت و هەندێکیان لە جیاتى موچە، خۆراکیان بەسەردا دابەش دەکرێت.