مەترسییەکانی بەردەم ئابوری جیهانی

 

مەترسیە جیۆپۆلیتیەکانی بەردەم ئابووری جیهانی، گەورەترین ریسکە درێژماوەکانن، کە مەترسیە سیاسیەکانن. گەورەترین مەترسیە سیاسییەکانیش لە ئێستادا، روسیا،چین، رۆژهەڵاتی ناوەڕێ‌ست و هێرشە بێ سنورە ئینتەرنێتیەکان بۆ کاری سیخوڕی.ئەم چوار فاکتەرە بە شێوەیەکی نائاسایی، دەتوانن ببنە کێشەی جیۆپۆلۆتیک بۆ سەر ئابووری جیهانی.
روسیا
 
ئەگەر چی یەکێتی سۆڤییەت لە سەر نەخشەی جوگرافیا بوونی نەماوە،بەڵام روسیا وەک زلهێزێکی ئەتۆمی وەک رابردوو بەهێز ماوەتەوە. بە تایبەت لە رووی توانای جێگیرکردنی هێز لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.
روسیا لە رووی ئابووریەوە بەستراوەتەوە بە داهاتی نەوت، بۆیە ئێستا لاوازە، بە تایبەت لەم هەلو مەرجەدا کە نرخی نەوت رووی لە دابەزینە. ڤێلادیمی پوتین پێشتر لەم بارەوە هۆشداری دابوو کە روسیا تەشی کورتهێنانی بودجە دەبێت، بۆیە دەوڵەت ناتوانێ وەک ساڵانی رابردوو خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکەکەی دابین بکات.
مەترسی جیئۆپۆلۆتیک، بۆ بەستراوەیی رۆژ لە دوای رۆژی پوتین بە هەنگاوی سەربازی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە ئۆکراینیا و سوریا. لەم رووەوە بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە میدیا نێوخۆییەکان کە زۆربەیان لە ژێر کۆنترٶڵ و دەسەڵاتی خۆیدان، ستایشی گرنگی وپێگەی جیهانی روسیا دەکات.
روسیا هەناردەی گاز، بۆ ئەوروپای رۆژئاوا وتورکیا وەک چەکێکی ئابووری بەکار دێنێت. ئەگەر چی بڕیاری ئەم دواییانەی تورکیا بۆ هاوردەکردنی گاز لە ئیسرائیل، ئاماژەیەک بوو بۆ سنووردار بوونی ئەم چەکەی روسیا.لە کاتێکدا کە پوتین دەیەوێ، بەرامبەر بەم پرسانە دژکردەوەی هەبێ، چونکە روسیا بەردەوام وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێنەکراو، بۆ ئابووری جیهان هەژمار دەکرێ.
 
چین
چین وڵاتێکی هەژارە. داهاتی سەرانەی ئەم وڵاتە دەکاتە ٢٥%ی داهاتی سەرانەی ئەمریکا، بەڵام بە هۆی دانیشتوانی کە ٤ بەرابەر گەورەترە. کۆی بەرهەمی نێوخۆی یەکسانە بە بەرهەمی نێوخۆی ئەمریکا. ئەم فاکتەرەش توانای مانۆڕی سەربازی دەداتە ئەم وڵاتە و بۆتە هۆی ئەوەی کە لە رووی ستراتیجییەوە بۆ وڵاتانی جیهان ببێتە بازاڕێک بۆ هەناردەکردن. دەکرێ گریمانەی ئەوە بکرێ کە چین بە گەشەی ئابووری مامناوەندی لە داهاتوودا، بەرهەمی نێوخۆییەکەی لە بەراورد لە گەڵ ئەمریکا و ئەوروپا خێراتر بێت.
چین لە ئێستادا پەرە بە ئامانجە ستراتیجیەکانی خۆی دەدات. لە دەریای باکوور ورۆژهەڵات تموحی هەیە. ئەمەش دژایەتی هەیە لە گەڵ ئیدەعای وڵاتای وەک فیلیپین، یابان و ڤییێتنام وچین، لەم ناوچانە دەستی کردووە بە دروست کردنی دوورگەی دەستکرد وجەخت لە سەروەری خۆی دەکاتەوە لە دەریای باشووری چین. ئەمریکا بە توندی رەخنەی لە سیاسەتەکانی چین گرتووە وپێیوایە کە ئامانجی چین، دوورخستەوەی هێزی دەریایی ئەم وڵاتەیە لە قەڵەمڕەوی خۆی.
چین لە هەمان کاتدا خەرکی پەرەپێدان بە هەژمونی جیئۆپۆلۆتیکی خۆیەتی، لە رێگەی کۆمەڵێک پڕۆژە لەوانە بانکی سەرمایەدانانی ژێرخانی ئاسیا، پلانی هاوکاری ویارمەتیەکانی بۆ ئەفریقا و هەروەها ستراتیجی”یەک پشتێنە، یەک جادە” کە لەم رێگەوە نیازی ئەوەی هەیە کە لە رێگەی ئوقیانوسی هند وئاسیای ناوەڕاست، چەند رێگایەکی پەیوەندی دەریایی و زەمینی دروست بکات. ئەم رێرەوە بەرەو ئەورپا پەرە پێ بدات.
سەرکردایەتی سیاسی چین لە ئێستادا خوازیاری پەیوەندی ئاشتیخوازانە وهاوکارییە لە گەل ئەمریکا و تێکڕای وڵاتانی رۆژئاوا، کیشەی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی پێش گرتنە لە جیلی داهاتووی سەرکردایەتی سیاسی ئەم وڵاتە و بەرپەرچ دانەوەی ئەو سیاسەتانەی کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر رۆژئاوا.
 
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە زۆری جەخت لە سەر هەڕەشەکانی داعش دەکرێتەوە بۆ سەر ناوچە و خەڵکی سڤیل، بە ئەوروپا وئەمریکاشەوە، بەڵام پرسی گرنگتر و جددیتر ململانێی و کێشمەکیشی نێوان موسوڵمانانی شیعە وسوننەیە.
سعودیە و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، وەک دوژمنی ستراتیجی دەڕواننە ئێران. سعودیە بە دیاریکراوی ترس و نیگەرانی ئەوەی هەیە، کە ئێران کۆنتڕۆڵی شوێنە پیرۆزەکان لە مەککە و مەدینە بگرێتە دەست. لە راستیدا ململانێی نێوان ئێران و سعودیە دەگەرێتەوە بۆ شەڕ وناکۆکی لە سەر سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی نەوت.
 
هێرشی سیخوڕی ئینتەرنێتی
دوایین سەرچێ‌وەی مەترسی، جیهانی تەکنەلۆژیا، رەنگە بەم زووانە ببێتە بەهێزترین مەترسی. چونکە تێکڕای سوپا وسنووری وڵاتان، ناتوانن سنوورداری بکەنەوە. هەڕەشەکان بریتین لە دەستڕانەگەیشتن بە بانکەکان و تێکڕای دامەزراوەکان، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئەکاونتی تاکەکەسی بانکەکان، کۆمپانیاکانی بیمە و دامەزراوە حکومیەکان،هەروەها هەواڵگری بە مانا بەربڵاوەکەی.
بێگومان گەلێک پرس وبابەتی جیدی لە ئارادان،بەڵام هیچیان وەک ئەوە جیدی نین کە ڤایرۆس هەموو ژێرخانەکانی تەکنەلۆجی ( کارەبا، ترافیکی ئاسمانی، بۆری نەوت، پلاتفۆرمی دارایی) بخاتە مەترسیەوە. بەشێکی زۆری ئەم ڤایرۆسانە تایبەتن بە چین، روسیا و کۆریای باکوور.
چەکی سیخوڕی ئینتەرنێتی، هەرزانە وبە شێوەیەکی فراوان لە بەردەست دایە. توانای ئەوەی هەیە کە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە بکاتە ئامانجی خۆی. ئەم چەکە، بۆ هەرەشە و هێرش بردنە بۆ سەر دوژمن. لە ئێستادا پێشگرتن بەم هەڕەشە و هێرشانە گەلێک دژوارە و ناکرێ بە ئاسانی سەرچاوەکانی دەستنیشان بکرێ.