داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکرێت پەلە بکات لە ھەناردەکردنی نەوت لەڕێگای ئێرانەوە

بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات ،حکومەتی ھەرێم پەلە بکات لە ھەناردەکردنی نەوت لە رێگای ئێرانەوە .


“ساڵح فەقێ” ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ب رایگەیاند، حکومەت ستەم لە ھاوڵاتیەکانی دەکات کە تا ئێستا پشتی بە یەک سەرچاوەی داھات بەستوە کە نەوتە ، بۆ ئەوەش تەنھا پشتی بە یەک وڵات بەستوە کە تورکیایە، ئەو وڵاتەش بەردەوام بەرژەوەندی خۆی لە پێش چاو گرتوە، لە ھەر کاتێک ئەگەرێکی کراوە ھەیە بۆئەوەی رێگری لە ھەناردەی نەوت بکات وەکو لە رابردوودا زیاتر لە ١٥ رۆژ بەبێ ھۆکارێکی راستەقینە ھەناردەکردنی نەوتی وەستاند.


“ساڵح فەقێ”وتیشی، دەبێت ھەرێمی کوردستان پەلە بکات لە کردنەوەی بۆری نێوان ھەرێم و ئێران لە سنورەکانی “کێلێ و پەروێزخان”ەوە، بەوەش حکومەت دەتوانێت ھاوسەنگی لە نێوان ھەردوو وڵاتی تورکیاو ئێران بکات و دوو سەرچاوەی جیاوازی داھاتی نەوتیشی ھەبێت.