کۆمپانیاکەی ئوسامە بلادن 77 هەزار كرێكاری بیانی دەرکرد

 
رۆژنامەی (وەتەن) بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی 50 هەزار فەرمانبەر لە كۆمەڵگەی بن لادن ئامادەن سعودیە جێبهێڵن پێش وەرگرتنی موچە دواكەوتووەكانیان.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە كۆمەڵگەی (بن لادن) بۆ بەرهەمهێنان رایگەیاند، تاكو دوێنی 77 هەزار كرێكاری بیانیمان دەركردووە و ئەمەش لەكاتێكدایە نزیكەی 200 هەزار كرێكاری بیانی لەم كۆمەڵگەیە كار دەكەن.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشیكرد، لە 17 هەزار كرێكاری سعودی، 12 هەزاریان لەناو نوسینگەكانی كۆمپانیاكە كار دەكەن، ئەوانیش وەك بەرپرسی كارگێڕی و ئەندازیار و كارگێڕی و چاودێری.
ئەم هەڵوێستانەی كۆمەڵگەكە بە ئامانجی كەمكردنەوەی خەرجی، دەستی پێكردووە و ئەوەش دوای ئەوەی حكومەت خەرجیەكانی كەرتی گشتی كەم كردووەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت.