ھەنگوینی شەمزینا زۆرترین داواكاری لە سەرە

 
لە شەمزینانی باكووری كوردستان دوای ھەڵكشانی بەفر بۆ كوێستانەكان و گەرم بوونی پلەی گەرمای ناو دەشت و دۆڵ و شاخە نزمەكان، پشكوتنی خونچە كاتێكی لەبار بۆ ھەنگەكان دێتە ئاراوە،ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی خاوەن ھەنگەكان شانەی ھەنگەكانیان لەنێو گوند دەرخەن و بیان بەنە نێو سروشت و لەشوێنێكی گونجاویان دابنێن.
ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی خاوەن ھەنگەكان غەلێفەكانیان لەنێو گوند دەرخەن و بیان بەنە نێو سروشت و لەشوێنێكی گونجاویان دابنێن.
حەسەن كاچار، ھەنگەوان دەڵێت: “بەڵێ لەمە بەدوا كاری ھەنگەكان دەستی پێكرد، ھەنگوینی شەمزینان بەرھەم دێت، بەرھەمێكی زۆر تایبەتە و لە گشت توركیا داواكاری لەسەرە، بەیانیان ھەنگەكان بەزۆری دەردەكەون تا نیوەڕۆ ئەوجا دەگەڕێنەوە شوێنەكانیان، بەرە بەرە ھەنگوین بەرھەم ھاتووە و گەراشیان داناوە و فەرخەش پێ گەیوون، ئێمە یان لەسەرەتای نیسان یان ئەگەر سارد بوو ل ەسەرەتای مایس دەست بەو كارەدەكەین، بەگوێرەی كەش و ھەوا دەمێنێ ھەر كە گونجا دەست پێدەكەین ئاوا”.
ئەو شانانەی ھەنگ ساڵانە كوێستان و گەرمیانیان پێدەكرێت.
بۆ ئەوەی لە سیستەمی كاركردنی سروشی ھەنگەكانیان دڵنیادەبن و چاوەڕوانی بەرھەمێكی باشی لێبكەن.