نەوت بەرزدەبێتەوە و دۆلار دادەبەزێت

 
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەكرێت.
بۆ رۆژی دووەم ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە بەردەوام بوو، بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برینت 47 دۆلاری تێپەڕاند.
هاوكات بەپێی نیشاندەری بۆرسەكانی جیهان، جگە لەوەی نرخی نەوتی برینت گەیشتە 47 دۆلار و 9 سەنت، بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكا گەیشتە 45 دۆلار و 34 سەنت بەوەش بەرزترین نرخی تۆماركرد لەماوەی ئەم هەفتەیەدا.
بە بڕوای چاودێرانی بازاڕەكانی نەوتیش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریكییە بەرامبەر دراوە بەهێزەكانی دیكە، چونكە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دۆلار 5%ی بەهای خۆی بەرامبەر دراوەكانی دیكە لەدەستداوە.