نرخی نەوت دابەزی

 
دوای سێ‌ هەفتە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەهۆی ئاڕاستەی مامەڵەكارانی نەوت بۆ بەدەستهێنانی قازانج، ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت دابەزی بۆ 44 دۆلار و 60 سەنت، نەوتی خاوی ئەمریكاش (WTI) دابەزی بۆ 43 دۆلار و 10 سەنت.
بەبۆچوونی پسپۆران ئەم دابەزینەوەى نرخی نەوت هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڕاستەی مامەڵەكاران بۆ بەدەستهێنانی قازانجی دوای سێ‌ هەفتە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاريش بەرامبەر كۆی دراوەكانی دیكەی بازار كاریگەری هەبوە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ئەمساڵی تۆماركرد نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت بە 45 دۆلار و 11 سەنت فرۆشرا، ئەوەش بەرزترین نرخە ئەمساڵ نەوت بەخۆیەوە بینیوە.