لە ١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ١٢ گرێبەست واژۆکرا


دوای شەش رۆژ  ١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتای ھاتوو، تیایدا ١٢ گرێبەست واژۆکراوە.

كەمال حەمە علی، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند” کۆتای بە ١٣ ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ھات کە تیایدا ١٢ گرێبەستی کارکردن واژۆکراوە لە نێوان کۆمپانیا بەشدارە بیانیەکان و کۆمپانیا ناوخۆییەکان بەتایبەت ئێرانیەکان لە بوارەکانی خۆراک و شیرەمەنی و ئاسن “.

ڕاشیگەیاند “١٨٠ کۆمپانیا بەناوخۆی و بیانی بەشدارن  کە ٣٠ کۆمپانیا ئێرانین ١٢ کۆمپانیا تورکین ١٦ کۆمپانیای میسر ٨ کۆمپانیا پاکستان ٤ کۆمپانیا ھندستان ٣ کۆمپانیا ئەلمانیا ١ کۆمپانیا ئەمریکا ٢ کۆمپانیا ئەردەن ٤ کۆمپانیا سوریا ١ کۆمپانیا سعودیە وە ١٢ کۆمپانیای بازرگانی و کانزای حکومەتی عێراق تیایدا بەشدار بوون”.

ئاماژەی بەوەشدا” ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠ ھەزار سەردانکەر ھاتوونەتە پێشانگاکە و توانیویانە سود لەو ماددانە وەرگرن کە نمایشکراوە لەھەموو جۆرە کاڵاکان”.

ماوەی شەش ڕۆژ پێشانگاكه‌ لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوام بوو.