جارێکی تر نرخی نەوت دابەزی

دوای شکستھێنانی ئۆپیک لە سنووردارکردنی بەرھەم ھێنانی نەوت لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەک شەممە کە لە دەوحە بەرێوەچوو، جارێکی تر نرخی نەوت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوت لە مامەڵەکانی ئەمرۆدا گەیشتەوە ٤٠.٨٧ دۆلاری ئەمریکی. 

لە مانگی شوباتی ئەم ساڵەوە نرخی نەوت دەستیکرد بەبەرزبوونەوە بازارەکانی جیھانیش چاویان لە کۆبوونەوەکەی دەوحە بوو کە ببێتە ھۆی سنووردارکردنی بری بەرھەم ھێنانی نەوت لەناو وڵاتانی بەرھەم ھێندا دوای شکستھێنانی ئەو کۆبوونەوەیە نرخی نەوت جارێکی تر دابەزی و پێشبینیش دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت بگەرێتەوە بۆ ٣٢ دۆلار .