کاردەکرێت بۆ هاوکاری کردنی ڕۆژئاوا

بەمەبەستی گرنگیدان بەکاری بازرگانی و پیشەسازی لەڕۆژئاوای کوردستان شاندێکی باڵای کوردانی ئەوروپا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کررد.
 
شاندەکە پێک هاتوو لە سەیدا دۆغان سەرۆکی یەکێتی کارسازانی کورد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی وە لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و ژمارەیەک لەئەندامانی ژووری بازرگانی و بازرگان پێشوازی کران و کۆبونەوە.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگەیاند” ئامانجی سەردانکردنی شاندی یەکێتی کارسازانی کوردستان لە ئەوروپا بۆ ژووری بازرگانی ئەوەیە کە ئامادەباشی بکرێت بۆ کۆنفرانسی کوردان لە هەرچوارپارچەی کوردستانەوە لە ووڵاتی ئەڵمانیا وە ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان خۆ ئامادەکاری بکەن لەسەر چۆنیەتی بوژاندنەوەی ڕۆژئاواو و کاری بازرگانی وە داواشیانکرد ژوورێکی بازرگانی و پیشەسازی لە ڕۆژ ئاوا بەکرێتەوەو و ژووری بازرگانی سلێمانی هەستێت بەو کارە کە بتوانین  لەنێوان هەدولادا ئەو ژورە بازرگانیە دروست بکەین”
 
وتیشی” وەک ژووری بازرگانی بەڵێنمانداوە کە بەو ئەرکە هەڵبستین و هاوکاریان بکەین لەڕووی یاساییەوە بۆ ئەنجامدانی کردنەوەی ژووری بازرگانی”
 
سەیدا دۆغان سەرۆکی یەکێتی کارسازانی کورد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” ئێمە دەمانەوێت کاربکەین بۆ ئەوەی سەرمایەدارانی کوردسیان کارەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوادا پتەو بکەن و هاوکاری کوردستانی ڕۆژ ئاوا بکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و کاری بازرگانی”
 
لای خۆشیەوە شێرزاد ئیزیدی نوێنەری کانیتۆنەکانی ڕۆژ ئاوا لە هەرێمی کەردستان کەبەشداربوو لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند” کۆبەنەوەکەمان سەرکەوتوبووە کە داوای هەماهەنگی و بازرگانی و ئابوری کرا لەنێوان هەموو بەشەکانی کوردستاندا وەچۆنێتی داڕشتنی ستراتیأێکی درێژ خایەنی ئابووری بۆ کوردستان”
 
ئاماژەی بەوەشدا” پێویستە بۆ لەمەودوا دەستبکەین بە گەشەپێدانی ئابوری بۆ کوردستان بەتایبەت بۆ ڕۆژئاوا کە فدڕاڵیەت چەسپاوەو جی بەجێ دەکرێت بۆیە پێویستیمان بە بە هاوکاری و پەیوەندی زیاترە چونکە لەقۆناغی بونیاتنان و هەستانەوەداین”
 
لەفەیسبووکی ژووری بازرگانیەوە وێنەکان بدینە: