0/5 %ی زێڕی جیهان لە پارێزگای ورمێیە

 

“بێھروز بوڕنا” یاریدەدەری دامەزراوەی زەویناسیی ئێران، بە ئاژانسی “فارس”ی ڕاگەیاندووە، %7ی كانە گرنگەكانی زێڕی جیھان لە ئێرانە و پارێزگای ورمێش زۆرترین رێژەی كانی زێڕی ئێرانی تۆمار كردووە.”

 

بە گوتەی بوڕنا 90%ی زێڕی ئێران لە پارێزگای ورمێیە و بەم ھۆیەش بە پارێزگای ئاڵتوونی ئێران ناسراوە.

 

جگە لە زێڕ بەرهەمەکانی دیکەی وەک “تیتان و میكا” و چەند كانێكی دیكە پارێزگای ورمێیان دەوڵەمەندتر كردووە.

 

لەكۆی 12 كانی گرنگی جیھانی، سێیان لە ئێران و بەتایبەت لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دایە.

 

هاوکات دوو کانیی زێڕ لە شاری “تیکاب” دان، ئەمە لە کاتێک دایە کە پارێزگای ورمێش یەک لە ناوچە  بێکارەکانی ئێرانە و تووشی چەندین قەیرانی کۆمەڵایەتیی وەک “بێکاری، مادە هۆشبەرەکان، خۆکوژیی گەنجان و…” بووە.

 

بەپێی ئامارە حکوومەتییەکان رێژەی بێکاری لە پاریزگای ورمێ %8.9ە، بەڵام ئامارە راستتەقینەکان زۆر لەوە زیاترن، جیا لەمانە پاریزگای ورمێ لەڕووی کشتوکاڵی و گەشتیارییەوە یەک لە پارێزگا گرنگەکانە، کەچی لەڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەوە، بە رێژەیەکی کەم لەو داهاتانەی بۆ خەرج دەکرێت.