روسیا پرۆژەی گواستنەوەی غازی (باكور 2) بۆ ئەوروپا جێبەجێ‌ دەكات

 
ئەلیكی میللر، سەرۆكی كۆمپانیای “گازپرۆم”  روسی ئاشكرایكرد رۆژ لەدوای رۆژ لە ئەوروپا خواست لە غازی روسیا زیاتر دەبێت، بەڕاكێشانی بۆری غازی (باكور 2)ش هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا زیاتر دەكەین.
 
لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا میللر رایگەیاند” لە ئەوروپا بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر خواست لەسەر غازی روسیا روولەزیادبوونەوە، تەنها بۆ وڵاتی نەمسا بەرێژەی (34.2%) زیادكردوە، ئەو ژمارەیەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە پرۆژەی راكێشانی بۆری غازی (باكور 2) لە ڕووی كەڵكی ئابوورییەوە زۆر گرنگە بۆ دابینكردنی غازی پێویست بۆ بەكارهێنەرانی ئەوروپا”.
راشیگەیاند لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا بەرێژەی (28.6%) زیادیكردوە و گەیشتۆتە (44.406) ملیار مەترسێ‌جا غاز و لەبڕەش (26.7%) هەنارەی ئەڵمانیا و (34.2%) هەناردەی وڵاتی نەمسا كراوە.
ئەم لێداونەی میللر لەچوارچێوەی رێوڕەسمی واژۆكردنی گڕیبەستی سەرەتایی ئاڵوگۆڕی سەرمایە نێوان كۆمپانیای گازپرۆم و كۆمپانیای (ئۆ ئێم ڤی) هات بۆ جێبەجێ‌ كردنی پرۆژی بۆری گواستنەوەی غازی (باكور 2) بڕیارە لە ساڵی 2019 تەواو ببێت.
هەردوو كۆمپانیای گازپرۆم و ئۆئێم ڤی گرێبەستێكیان ئیمزار بۆ وەبەرهینان لە كێڵگەی غازی (ئۆرینگۆی) لە خۆرئاوای سیبیریا، بەوگرێبەستەش ئۆ ئێم ڤی دەیەوێت توانای بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەیان  لە (300) بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
پرۆژی بۆری گواستنەوەی غازی (باكور 2)  كە بریتیە لە بۆری گواستنەوەی غاز لە روسیاوە بۆ ئەڵمانیا  درێژییەكەی (1220) كیلۆمەترەو بەژێر دەریای بەلتیكدا دەڕوات، بەئۆكرانیادا تێپەڕنابێت پێشبینی دەكرێت ساڵانە توانای گواستنەوەی (55) ملیار مەترسێ‌جا غازی هەبێت لە بەندەری فیبورگی روسیاوە بۆ بەندەری گرایسفیلی ئەڵمانی.
پرۆژەكە لەلایەن گروپێكی كۆمپانیای پسپۆرەوە جێبەجێ‌ دەكرێت، كە بریتین لە كۆمپانیای گازپرۆم بەپشكی (51%) و كۆمپانیای (E.ON) ئەڵمانی بەپشكی (10%)  و كۆمپانیا ( Royal dutch shell) هۆڵەندی بەریتانی  بەپشكی (10%)  و كۆمپانیای (OMV) نەمسایی بە پشكی (10%)  و گروپی (باسف) ی ئەڵمانی بە رێژەی (10%) و كۆمپانیای (Engi) فەرەنسی بەرێژەی (9%).
 
 
 
 
 
س:دواڕۆ