نرخی نەوت لەسەروو ٤٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھان لەسەرووی ٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و لەچارەگی یەکەمی ئەمساڵەوە بەرێژەی ٦% بەرزبۆتەوە.
 
بەھۆی زۆری خستنە بازاڕی نەوت و داشکانی نرخی پشکەکان لە ئاسیاو بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا گەیشتە ٤٠ دۆلارو ١٠ سەنت، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سووکی ئەمریکا بە ٣٨ دۆلارو یەک سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
 
لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان یەکەم بەرزبوونەوەی وەرزی تۆمار کردو بەرێژەی ٦% زیادی کرد، لە کاتێکدا کە لەنیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ـەوە نرخی نەوت بەبەردەوامی لە داشکانددا بوو.