نرخی زێر لەبازارەکانی جیھان بەرێژەی زیاتر لە ٥% دادەشکێت

 

نرخی زێر لەبازارەکانی جیھان بەرێژەی زیاتر لە ٥% دادەشکێت و دەگاتە نزمترین ئاست لە ماوەی یەک مانگدا .

بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو پێشبینی کردنی بەرزکردنەوەی نرخی قازانجی بانکی لە ئەمریکا ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بۆرسەی لەندەن بۆ ١٢٠٨ دۆلارو ١٥ سەنت داشکا.

داشکانی نرخی زێر لە بازارەکانی جیھان لە کاتێکدا دێت کە بازارەکان چاوەروانی لێدوانێکی جانیت یلین-ی سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی ئەمریکان سەبارەت بە سیاسەتی دارایی ئەمریکاو ئەگەری بەرزکردنەوەی نرخی قازانجی بانکەکان لە مانگی نیسانی داھاتوودا.

زێڕ پەیوەندییەکی پێچەوانەی ھەیە لەگەڵ بە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار و زیادبوونی گەشەی ئابووری ئەمریکا.