سەرۆكی بانكی جیهانیی دەستی لە كاركێشایەوە


سەرۆكی بانكی جیهانیی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكات، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، جیم یۆنگ كیم سەرۆكی بانكی جیهانیی لە بەیاننانەمەیەكدا دەستی لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: خزمەتكردن وەك سەرۆكی بانكی جیهانیی شانازییەكی گەورە بووە بۆی و بڕیارەكەش یەكی مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە جیم یۆنگ كیم كە تەمەنی 59 ساڵە لە ساڵی 2012 سەرۆكی بانكی جیهانی هەڵبژێردراو دواتر لە ساڵی 2017 بۆ جاری دووەم هەڵبژێردرایەوە دەیتوانی تا ساڵی 2022 لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.