مانگی داهاتوو ئیمارات نرخی بەنزین و گازئۆیل گران دەكات

 
وەزارەتی ووزەی ئیمارات ئاشكرایكرد بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازرەكانی جیهان، مانگی داهاتوو نرخی بەنزین و گازۆیل  بەرز دەكاتەوە.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە لەسەرەتای مانگی نیسانەوە لە ئیمارات نرخی بەنزینی ئۆكتانی (95) لە درهەمێك و (36) فلسەوە زیاد دەكرێت بۆ یەك درهەم و (51) فلس، نرخی یەك لتر گازۆیلیش لە درهەمێك و (40) فلسەوە زیاد دەكرێت بۆ (56) فلس.
 
حكومەتی ئیمارات مانگی تەموزی رابردوو رایگەیاند چیتر كار بە سستمی نرخی جێگیری سووتەمەنی ناكات، بەڵكو مانگانە بەگوێرەی ئاراستەی نرخی سووتەمەنی لە بازارەكانی جیهان نرخی سووتەمەنی لە ناوخۆ دەستكاری دەكات.
 
وەزارەتی ووزەی ئیمارات ووردەكاری میكانیزمی نرخەكانی ئاشكرانەكردوە، بەڵام رایگەیاندوە نرخی سوتەمەنی بەگوێرەی ناوەندی نرخی سووتەمەنی لە بازارەكانی جیهان و خەرجی تێچوون دیاری دەكرێت.