خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی گۆرانكاری بەسەردا دێت


خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلیەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی گۆرانكاری بەسەردا دێت و بەشێوەیەكی نوێ‌ لەگەڵ ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانیدا بە هاوڵاتیان  رێكدەخرێتەوە. 

لەوچوارچێوەیەشدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەئاگاداری نامەیەكدا بۆ خاوەن موەلیدە ئەهلیەكانی سنوری سلێمانی داوایان لێ‌ دەكات كار بەخشتەی نوێی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان بكەن و لەو ماوانەی بۆیان دیاریكراوە موەلیدەكانیان كار پێ‌ بكەن. 

بەپێی ئاگاداری نامەكەش پێویستە موەلیدەكان رۆژانە لە سەعات (12)ی نیوەرۆ تاوەكو سەعات (1) شەو هەركات كارەبای نیشتمانی بڕا / كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن لە سەعات (1) شەویش تاوەكو (7) بەیانی كارەبا بەهاوڵاتیان نەدەن. 

هەوەك دەبێت لەسەعات (7) بەیانیەوە بۆ سەعات (8) و بۆ ماوەی یەك سەعات لە بەیانیاندا كارەبا بدەنە هاوڵاتیان و لەپاش سەعات (8)یشەوە تاوەكو سەعات (12) كارەبا دابەش نەكەن. 

هاوكات / بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە خاوەن موەلیدەكان دەكات پابەندی دابەشكردنی خشتەی نوێ‌ بن و كارپێكەری موەلیدەكانیش لەپێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان دوا نەكەن.

ڕێ