نەوت سەرەتای هەفتەی بە بەرزبوونەوە دەستپێكرد

لە یەكەم ڕۆژی هەفتەی مامەڵەكانی بازاڕی نەوتی جیهانی، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد، برێنت و ڕۆژئاوای ئەمریكا .نزیكەی دۆلارێك چووە سەر نرخەكانیان.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهانی، نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای ئەمریكا بە ڕێژەی 1.24% بەرزبووەوە و بە 82.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و زیاتر لە دۆلارێك چووە سەر نرخەكەی.

هاوكات نرخی نەوتی برێنتیش بەهەمانشێوە بەرزبووە و هەر بەرمیلێك نزیكەی دۆلارێك چووە سەر نرخەكەی و بە 83.66 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بەرزكردووەتەوە، كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

كۆمپانیا سعودییەكە لە هەر بەرمیلێكی نەوتدا 1.40 دۆلار نرخەكەی بەرزكردووەتەوە.