کارگەیەکی دروسکرنی فەرش نرخەکانی ٪٥٠ دابەزاند

لەفستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن لەشاری سلێمانی کۆمپانیای فەرشی ئەڵماس کەویری ئێران نرخی سەرجەم فەرشەکانی داشکاند بۆ ٪٥٠
 
 ئاسۆ مەحموود بەڕێوەبەری لقی کوردستانی کۆمپانیای فەرشی ئەلماس کەویری ئێران بەسایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاندا: ئیمە لەبەرامەر هەستکردن بە مەسئولیەت و ئەو قەیرانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە وە بۆهاوکاری کردنی خەڵکی شاری سلێمانی سەرجەم نرخەکانمان لە فرۆشتنی فەرشەکانمان دابەزاند.
 
وتیشی: دابەزاندنی نرخەکان بە ڕێژەی لە ٪٥٠ کردومانە هەموو ئەو فەرشانەی دەی فرۆشین تەنها نرخی تیچونەکانی وەردەگرینەوە بەبێ ئەوەی زیادەی بخرێتە سەر.
 
کۆمپانیاین فەرشی ئەلماس کەویری ئێران سەرجەم فەرشەکانی خۆی نمایشکردووە کە زۆربەیان کاری کارگەیە و بەوتەی سەرپەرشتیارانی کۆمپانیاکە لە پێشانگاکەدا بەکوالێتی بەرز ئەو فەرشانە دروسکراون.