ئەمریكا 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت ئەمریكا بڕیاریداوە بەبڕی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار هاوكاریی عێراق بكات.

وشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە” لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق باسیان لە بارودۆخی ئێستای ئابووری عێراق كردوە.

زێباری ئاماژەی بەوەشكردوە” ئەمریكا بڕیاریداوە بەبڕی دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلار هاوكاریی وەزارەتی بەرگریی عێراق بكات.