ئێران هەناردەكردنی نەوتی زیاد كرد

حكومەتی ئێران بڕیاریدا هەناردەی نەوتی رۆژانەی بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی زیاد بكات.

بەپێی زانیاریەكان حكومەتی ئێران دوای یەك رۆژ لە هەڵگرتنی سزا ئابورییەكانی سەر وڵاتەكەی بڕی 500 هەزار بەرمیل هەناردەی رۆژانەی نەوتی زیادكردوە و لەئێستادا ئەو وڵاتە رۆژانە 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوە.

ئەم هەنگاوەی حكومەتی تاران بوەهۆی ئەوەی نرخی نەوت زیاتر داببەزێت و بەپێی وتەی چاودێرانیش ئەگەر حكومەتی تاران بەردەوامبێت لە زیادكردنی هەناردەی نەوت ئەوا نرخی نەوت دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.