نەوت بۆ كەمترین نرخ لە 12 ساڵی رابردودا دابەزی

دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامیی هەیە و لەئێستاشدا نرخی بەرمیلێك بۆ كەمترین نرخ لە 12 ساڵی رابردودا دابەزیوە.

لە كۆتای مامەڵەكانی كرێن و فرۆشتنیدا نرخی نەوتی ئەمریكا، دۆلارێك و 19 سەنت دابەزی و بەرمیلێكی بە 29 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 30 دۆلار و 22 سەنت دابەزی.

ئەم نرخانەش كەمترین نرخە كە لە 12 ساڵی رابردودا تۆماركرابێت.