نرخی‌ نه‌وت دابەزینی زیاتر تۆمار دەکات

 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی،لەماوەی (12) ساڵی رابردوشدا کەمترین نرخی تۆمارکردوە.
 
بەپێی ئاماژەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، دوو دۆلار دابەزیوەو نرخەکەی گەیشتوەتە (31) دۆلار و (55) سەنت، ئەوەش نزمترین نرخە لەدوای ساڵی (2004)ەوە.
 
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس یەک دۆلار و (75) سەنت کەمیکردوە و نرخەکەی گەیشتوەتە (31) دۆلار و (41) سەنت، ئەوەش لەدوای ساڵی (2003)ەوە بە کەمترین نرخ دادەنرێت.
 
هاوکات پسپۆڕانی ئابوریش هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئەگەر بێت و بەردەوامی مانگرتنەکانی بازاڕی پشکەکانی چین بەردەوامی هەبێت، ئەوا دور نیە نرخی نەوت بگاتە (20) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.