حكومەتی عێراق هاوردەكردنی پەلەوەر قەدەغەدەكات

حكومەتی عێراق بڕیاریدا هاوردەكردنی پەلەوەر و باڵندە لە 24 وڵاتەوە بۆ ناو خاكی عێراق قەدەغە بكات.

فەرمانگەی كاروباری لیژنەكانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندووە “هۆكاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەلەوەری زیندوو و بەستراو، هێلكە و پەڕی باڵندەكان بۆ 6 حاڵەتی مردنی ئەو گیاندارانە دەگەڕێتەوە كە بە ئانفلوەنزای وەرزی لە عێراقدا مردوون”.

ئەو وڵاتانەش كە حكومەتی عێراق هاوردەكردنی پەلەوەری لێ قەدەغەكردوون، بریتین لە وڵاتەكانی (نەیجیریا، بەنگلادیش، بوهتان، بۆركینا فاسۆ، باشووری ئەفریقا، كۆتدیڤوار، چین، فەڵەستین، ڤێتنام، گانا، كۆریای باكوور و باشوور، كازاخستان، كەمبۆدیا، لاوس، هۆنگ كۆنگ، لیبیا، میسر، مەكسیك، نیپاڵ، نەیجیریا، هیندستان ، میانمار).