سربیا.. شەمشەمەکوێرەی خوێنمژ هەڕەشە لە گوندێکی دورەدەست دەکات

شەمشەمەکوێرەی خوێنمژ لە گوندێکی بچوکی دورە دەستی سربیا ژیانی لە گوندنشینان تاڵ کردووە.
گوندی (زارۆزجە) لە خۆراوای سربیا کە کەوتۆتە نێوان دارستانێکی چڕوپرەوە لە قەدپاڵی شاخێک دا بەھۆی ھەڕەشەی شەمشەمەکوێرەی خوێنمژەوە لەترس و دڵەرواکێی زۆردا دەژین، کە  ئەوەش بۆتە ھۆکارێک بۆئەوەی ھیچ بوارێک لەو ناوچەیە دا بۆ گەشتیاریی نەھێڵێتەوە. گوندنیشنەکان پروپاگەندەی ئەوە دەکەن کە ئەو جۆرە شەمشەکوێرەیە ئەفسانەییە.
بەپێی نووسراوێکی رەسمیی، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار کراونەتەوە کە سیر لەبەردەم ھەر ژورێکدا بە دارێکدا ھەڵبواسن تا لەو شەمشەمە کوێرانە پارێزراوبن.
ئەو ئاگادارکردنەوەیە دوای ئەوە ھات کە ئەنجومەنی لۆکاڵیی سەقفی ئاشێکیان دۆزیەوەو لەوباوەرەدا بوون  کە ئەو جێگەیە بۆتە ھێلانەی ئەو شەمشەمە کوێرانەی لە وڵاتانی باڵکان دا ناسراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەنجومەنە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو خانووە داروخاوە کە ئاسەواری شەمشەمەکوێرەی (ساڤا نۆ ڤیکیی)  پێوە دیارە، وا دەردەکەوێت نیشتمانێکی دیکەیان بۆخیان بنیات نابێت.