یه‌ك ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به‌ قوربانیانی ساندی ده‌كات

گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریگی لیدی گاگا ، كارێكی خێرخوازی یه‌ك ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی خاچی سوور كرد ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری نیۆیۆرك ، كه‌ به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ساندیه‌وه‌ تووشی زیانێكی زۆری گیانی و مادی بوویه‌وه‌ .
 جێی باسه‌ لیدی گاگا گۆرانی بێژێكی به‌ناوبانگه‌ ، وه‌ له‌بواری شیعر نووسی گۆرانی و سه‌ماو به‌رهه‌مهێنانی مۆسیقا كارده‌كات ، ناوبراو له‌ 28 مارسی 1986 له‌ دایكبووه‌ ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیشی له‌ بواری هونه‌ریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2006 . 
هه‌روه‌ها بۆ چه‌ندین گۆرانی بێژی به‌ناوبانگیش شیعری گۆرانی ده‌نووسێت ، له‌وانه‌ش بریتنی سپیرز ، وه‌ یه‌كه‌م ئه‌لبۆمیشی به‌ ناونیشانی “به‌ناوبانگ” بلاوكرده‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن گۆڤاری فۆربس به‌ چواره‌م كاریگه‌رترین ئافره‌تی جیهان ده‌ستنیشانكراوه‌ .