کوەیت.. ٣ ژن بۆ ئەندامێتی پەرلەمان سەردەکەون

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوەیت، بڵاویکردەوە ڕێژەی بەشداری ھەڵبژاردنە پارلەمانیەکەی ئەو وڵاتە گەیشتۆتە (٣٨.٨%)و (١٨) پەرلەمانتاری خولی پێشوش بۆ پارلەمانی نوێ ھەڵبژێردراونەتەوە. 
ئەو سەرچاوەیە وتی: کاندید کراوە شیعەکانیش (١٧) کورسیان لە پارلەمانی نوێ بەدەستھێناوەو (٣) ژنیش بۆ ئەندامێتی سەرکەوتون. جێی ئاماژەیە کە ئەم ھەڵبژاردنە دووەم ھەڵبژاردنی پارلمانییە لە ساڵی (٢٠١٢) لە کوێت ئەنجام دەدرێ و بەشی زۆری ھێزو لایەن و پارتە سیاسیەکانیش بایکۆتیان کرد بەھۆی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەوە. 
بەر لە دەستپێکردنی ھەڵبژاردنەکەش بەھەزاران کەس لە خەڵکی کوێت بەتایبەت لایەنگری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارلەمان لەو وڵاتە