مۆڵەتی كاركردن لە 18 بەڵێندەر وەردەگیرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت” بەهۆی شكستهێنانیان لە پڕۆژەكانیاندا تائێستا 18 بەڵێندەر مۆڵەتی كاركردنیان لێ وەرگیراوەتەوە.

فەرمان غەریب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی‌ سلێمانی‌ لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بە هاوكاریی‌ ئیدارەی‌ گەرمیان، بڕیاریانداوە مۆڵەتی‌ كاركردن لە بەڵێندەری‌ پڕۆژەی‌ (كەلاری‌ نوێ‌) وەربگرنەوە و بیدەنە بەڵێندەرێكی‌ دیكە كە بتوانێت پڕۆژەكە تەواو بكات.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی‌ سلێمانی‌ ئاماژەی بەوەشكرد؛ ئەو بەڵێندەرە نوێیەی‌ پڕۆژەكە وەردەگرێت، لەسەرەتادا دەبێت (901) خانوی‌ پڕۆژەكە تەواو بكات، بۆئەوەی ئەو هاوڵاتییانەی‌ پشكیان هەیە، مافی‌ خۆیان وەربگرن‌ و دواتر بەشەكانی‌ دیكە‌ پڕۆژەكە تەواو دەكرێن.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانیش ئاشكرایكرد ” تائێستا بەهۆی شكستهێنانیان لە پڕۆژەكانیاندا 18 بەڵێندەر مۆڵەتی كاركردنیان لێ وەرگیراوەتەوە”.