“دراوی 50 هەزار دیناریی كاریگەریی ناكاتە سەر متبونی ئابوریی عێراق”

بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و رایدەگەیەنێت كە خستنەبازاڕی دراوی جۆریی 50 هەزار دیناریی نابێتە هۆی هەڵاوسان و متبونی ئابوریی.

لە رونكردنەوەیەكدا بانكی ناوەندییعێراق رایگەیاندوە” خستنەبازاڕی دراوی جۆریی 50 هەزار دیناریی تەواوكەریی زنجیرە دراوە عێراقییەكانی ترە كە لەئێستادا مامەڵەیان پێوە دەكرێت.

بانكی ناوەندیی ئاماژەی بەوەشكردوە: دراوی جۆریی 50 هەزار دیناریی یاخود دراویی بەرزتر لەوەش هیچ كاریگەریی ناكاتە سەر هەڵئاوسان یاخود متبونی ئابوریی عێراق.