نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی چەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 8 سەنت بەرزبوونەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 39 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.02 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی بەزبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان دانا.