هەرێمی كوردستان %90 بەرهەمە خۆراكیەكان هاوردە دەكات

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەئێستادا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكان هەرێمی كوردستان %90ی بەرهەمە خۆراكییەكان هاوردە دەكات.

د.ئەنوەر عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند “بەو بودجە كەمەی لەچەند ساڵی رابردوودا بۆمان تەرخان كراوە، تەنیا توانیومانە لە بەرهەمەكانی (گەنم، پەتاتە، هێلكە و پیاز) بگەینە ئاستی خۆبژێوی و لە بەرهەمەكانی (تەماتە، خەیار، گۆشتی مریشك) بەرەپێشچوون هەیە، بەڵام نەگەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی” .

بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكرد” لەئێستادا هەرێ/ی كوردستان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی رۆژانە %90ی بەرهەمە خۆراكییەكان هاوردەدەكات.