نزیكەی دوو تۆن ماسی و مریشكی ماوەبەسەرچوو لەناودەبرێت

لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماسی‌و مریشكی ماوەبەسەرچوودا دەگیرێت و دواتر لە ناو دەبرێت.

ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ” دوای پێكهێنانی لیژنەیەك بڕیاردرا بەلەناوبردنی بڕی یەك تۆن و 720 كگم ماسی، چونكە مەرجی تەندروستی تێدا نەبوو ماسیەكەش لەئێرانەوە هێنرابووە خاكی هەرێم”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا هاوكات دەستیان گرتووە بەسەر بڕی (٢١٠) كیلۆگرام مریشكی زیندووی ئێرانی كە بەشێوەی نایاسایی هاوردەی خاكی هەرێم كرابوو، دوای پێكهێنانی لیژنەیەك بڕیاردرا بەسوتاندن و لە ناوبردنی ئەو مریشكە ماوە بەسەرچوەش.