تا كۆتایی‌ ئەمساڵ گەمارۆ ئابوورییەكانی‌ سەر ئێران هەڵدەگیرێن

سەرۆك كۆماری ئێرا رایدەگەیەنێت تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گەمارۆ ئابورییەكانی سەر وڵاتەكەی هەڵدەگیرێن.

حەسەن ڕۆحانی‌ سەرۆك كۆماری‌ ئێران لە میانی كۆبونەوەی‌ لەگەڵ باڵیۆزی‌ ئیسپانیا لە وڵاتەكەی‌، ڕایگەیاند ” بەپێی‌ پلانی‌ ڕێكەوتنی‌ ئەتۆمی‌، گەمارۆ ئابورییەكانی‌ سەر ئێران لە كۆتایی‌ ساڵی‌ 2015 هەڵدەگیرێن.

رۆژی‌ 18ی‌ ئەم مانگە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكەی‌ ئێران‌و خۆرئاوا بەشێوەیەكی‌ فەرمی‌ كەوتە بواری‌ جێبەجێكردنەوە، كە بەپێی‌ پێشبینیی‌ چاودێران پرۆسەی‌ لابردنی‌ گەمارۆكان ماوەی‌ چوار بۆ شەش مانگی‌ پێویستە بۆ ئەوەی‌ سەرجەم گەمارۆكان لاببرێن، بەڵام ڕۆحانی‌ پێیوایە مانگی‌ كانونی‌ یەكەمی‌ ئەمساڵ هەڵدەگیرێن.

وتەكانی‌ ڕۆحانی‌ لەكاتێكدایە هەفتەی‌ ڕابردوو عەلی‌ خامنەیی‌ ڕابەری‌ باڵای‌ ئێران هۆشداری‌ دا كە هەڵنەگرتنی‌ گەمارۆ ئابورییەكان جێبەجێ كردنی‌ ڕێكەوتنەكە دوادەخات.

رۆژی‌ 14ی‌ تەمموزی‌ ئەمساڵ ئێران‌و پێنج وڵاتەكەی‌ ئەندامی‌ هەمیشەییی‌ ئەنجومەنی‌ ئاسایش‌و ئەڵمانیا ڕێكەوتنی‌ ئەتۆمیان ئەنجامدا، كە بەپێی‌ ڕێكەوتنەكە، ئێران ڕێگەدەدات بنكە ئەتۆمیەكانی‌ بپشكنرێت‌و لە بەرامبەریشدا بۆ ماوەی‌ 10 ساڵ گەمارۆ ئابورییەكانی‌ سەر تاران هەڵدەگیرێن.