100 ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرجدەكرێت

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت وەزارەتەكەیان بڕیاری خەرجكردنی 100 ملیۆن دیناری بۆ جوتیاران داوەو بەمنزیكانە ئەو بڕە پارەیە خەرجدەكرێت.

محەمەد هەدلوش، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: بەم نزیكانە بڕی 100 ملیار دینار وەك دەرماڵەی جوتیاران خەرج دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی داواشی لە هەموو جوتیاران كرد كە لە هەموو پارێزگاكانی عیراق تەنیا ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی داعش نەبێت سەردانی بنكەی بازرگانی كشتوكاڵی بكەن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەكانیان ئەوانەی گەنم و جۆیان رادەستی سایلۆكانی وەزارەت كردووە.