حكومەتی هەرێم زیاتر لە 24 ملیار دۆلار قەرزدارە

بەپێی وتەی پەرلەمانتارێك لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی زیاتر لە 24 ملیار دۆلار قەرزدارە.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند “حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێستادا زیاتر لە 24 ملیار و 250 ملیۆن دۆلار قەرزدارە.

عەلی حەمەساڵح لەبارەی چۆنێـی قەرزەكانەوە ئاماژەی بەوەكرد” حكومەت 10 ملیار دۆلاری لەڕێگای وەزارەتی داراییەوە قەرزكردوە و لە بەیانی دارایی ساڵی 2014 ی وەزارەتی داراییدا ئاماژەی بۆكراوە، كە پارەی كۆمپانیا نێوخۆییەكان‌ و هاونیشتمانیانە، ئەوان لە بانكەكاندا دایانناوە ‌و خەرجكراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ” 5 ملیار دۆلاری تر هی كۆمپانیا ناوخۆییە نەوتییەكانە، 4 ملیار دۆلاری كۆمپانیا نەوتییە بیانییەكانە، 2 ملیار دۆلاریش قەرزداری كۆمپانیا نەوتەكانە كە پارەكە وەرگیراوە، بەڵام تائێستا نەوتەكەیان پێنەدراوە”.

عەلی حەمەساڵح ئاشكراشی كرد ” حكومەت یەك ملیار دۆلار قەرزداری توركیایە، جگە لە هەموو ئەوانە سێ‌ مانگ مووچەی فەرمانبەرانیش قەرزدارە و پارەكە دەكاتە 2 ملیارد ‌و 250 ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتیی قەرزی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگاتە 24 ملیادر ‌و 250 ملیۆن دۆلار”.