نرخی نەوتی خاو لەبازارەکانی جیھان بەرێژەی ١% دادەبەزێت

 

نرخی نەوتی خاو لەبازارەکانی جیھان بەرێژەی ١% دادەبەزێت و سندوقی دراوی نیۆدەوڵەتی گۆرانکاری لەپێشبینییەکانی تایبەت بەگەشەی ئابووری جیھان دەکات .

بە ھۆی لاوازی ئابووری جیھان بە گشتی و داشکانی قازانجی کەرتی پیشەسازی چین بە رێژەی ٩% ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا بۆ ٤٨ دۆلارو ١٥ سەنت دابەزی .

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سووکی ئەمریکا گەیشتە ٤٥ دۆلارو ٢٣ سەنت.

دابەزینی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ لێدوانێکی “کریستین لاجاردی” سەرۆکی سندوقی دراوی نیۆدەوڵەتی سەبارەت بە ھەموار کردنەوەی پێشبینییەکانی پێشووتری لەبارەی گەشەی ئابووری جیھان و پێشبینی کردنی سستبوونی گەشەی ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری جیھان بە گشتی .