دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبونەوەی، ئایفۆنە نوێیەکە گەیشتە سلێمانی

بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق كۆمپانیایەك لەسلێمانی ڕاستەوخۆ نوێترین ئامێرەكانی ئەپڵ دێنێتە بازاڕەوە و ئەمرۆش نوێترین جۆری ئایفۆنیان لەشاری سلێمانی نمایش کرد.

 لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا باوەڕ جەمال بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ ڕایگەیاند ” ئێمە توانیومانە دوای چەند كاتژمێرێك لەبڵاوكردنەوەی نوێترین ئایفۆنی شەش ئێس لەوڵاتی ئەمریكا و ئەوروپا بهێنینە شاری سلێمانی لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان”

باوەڕ ئاماژەی بەوەشدا” ئایفۆنی شەش ئێس لەئێستادا لەتەواوی بنكەكانی فرۆشتنماندا دەستدەكەوێت بەسەرجەم ڕەنگ و جۆرەكانی كەهەوادارانی ئەم ئامێرە دەتوانن بیكڕن و هەمو ئامێرەكانیش زەمانیان هەیە”

ئایفۆنی شەش ئێس تایبەتمەندیەكانی گۆڕانكاری كراوە لەپرۆسێسەرەكەی بە جۆری A9 لەڕوی گرافیكەوە ٥٠% بەرزكراوەتەوە‌وكامێراكەی كراوە بە ١٢ مێگا پێكسڵ كە لەسەرجەم ئامێرەكانی تری كۆمپانیای ئەپڵ بەرزترە‌و كامێرای پێشەوەشی بەرزكراوەتەوە بۆ ٥ مێگا پێكسڵ‌و لەم ئامێرە تازەیەدا سود لەتەكنەلۆژیای دی تەج سری وەرگیراوە كەبەخێرای كاردەكات.

نرخی ئایفۆنی شەش ئێس لەئێستادا لەشاری سلێمانی بەپێی جۆرو مۆدێلەكەی جیاوازە كە لە 1000 دۆلارەوە دەستپێدەكات.