كوردستان بوەتە سەنتەری وەبەرهێنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

دەستەی دراوی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت ” هەرێمی كوردستان بووەتە سەنتەری وەبەرهێنان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و داوا لە كۆمپانیاكانی خاوەن كاریش دەكات لە هەرێمی كوردستان ناویان لە دەستەكەدا تۆماربكەن.
 
سەرۆكی دەستەی دراوی دارایی عێراق، عەبدولرەزاق ساعدی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند “داوا لە كۆمپانیاكانی خاوەن كار دەكەین لە هەرێمی كوردستان وەك كۆمپانیای خاوەن پشك ناویان لە بازاڕی هەولێر بۆ دراوی دارایی تۆماربكەن، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكاری و تایبەتمەندی بۆ كۆمپانیاكان دابینكردووە بۆ پێشخستنی وەبەرهێنان.
 

سەرۆكی دەستەی دراوی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد “دەستەكەیان و بازاڕی دراوی دارایی عێراق هەوڵی ئەوە دەدەن ژمارەیەك كۆمپانیا و بانك لە هەرێمی كوردستان بەشداربن لە بازاڕی هەولێر بۆ دراوی دارایی، چونكە هەرێمی كوردستان بەهۆی هەلی كار لە كەرتە جیاوازەكان و ئەو ئیمتیازاتانەی كوردستان بەپێی یاسا دەیبەخشێ بووەتە سەنتەری راكێشانی پارەی وەبەرهێنەران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.