ئێران دەبێتە سەرچاوەی غازی سروشتی ئەوروپا

بەپێی راپۆرتێكی‌ رۆژنامەی‌ وۆڵ ستریت جۆرناڵی‌ ئەمەریكی‌، ئێران لە ساڵانی‌ داهاتودا دەبێتە سەرچاوەی‌ سەرەكیی‌ دابینكردنی‌ غازی سروشتی ئەوروپا و جێگەی‌ روسیا دەگرێتەوە.

رۆژنامەی‌ وۆڵستریت جۆرناڵی‌ ئەمەریكی‌ لە زاری‌ نوێنەرێكی‌ كۆمپانیای‌ وزەی‌ یەكێتی ئەوروپاوە ئاشكرای‌ كرد، كۆمسیۆنی‌ ئەوروپا بە نیازە تا ساڵی‌ (2030) ساڵانە (35) ملیار مەتری‌ سێجا غازی‌ سروشتی‌ لە ئێران بكڕێت، بەوەش ئێران لە ماوەی‌ (15) ساڵی‌ داهاتودا دەبێتە سەرچاوەی‌ سەرەكی دابینكردنی‌ غازی سروشتی ئەوروپا، لەبەرامبەردا ئەوروپا هاوردەی‌ غازی سروشتی روسیا كەم دەكاتەوە.

لە ئێستادا روسیا ساڵانە (130) ملیار مەتری‌ سێجا غازی سروشتی‌ هەناردەی وڵاتانی‌ ئەوروپا دەكات و بەمەش بوەتە سەرچاوەی سەرەكی دابینكەری غازی وڵاتانی ئەوروپا.